دەقی وتەكانی نەوشیروان مستەفا لەمەراسیمەكەی ئێوارەی ئەمرۆدا
له ڕێوره‌سمێكدا له هۆتێل شاری جوان، ده‌قی ڕێكه‌وتنی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یه‌نرا.
به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له نوێنه‌ری وڵاتان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئه‌كادیمیه‌كان، له ڕێوره‌سمێكدا له هۆتێل شاری جوان له سلێمانی رێكه‌وتنامه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی بڵاوكرایه‌وه.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ش حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بوان و له‌رێگه‌ی كهناڵهكانیشهوه بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتییانی كوردستان خوێنده‌وه.
دوا به‌دوای خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش له مه‌راسیمه‌كه‌دا وێنه‌ی كاتی ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتنی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان بۆ ئاماده‌بوون نمایشكرا. دواتریش هه‌ریه‌كه له نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رێكه‌وتنه‌كه‌یان ئاڵوگۆڕ كرد و وتاریان پێشكه‌ش كرد.
PM:09:05:17/05/2016