ئێران بە فەرمی لەسەر كارداشیان هاتە دەنگ كردیە دوژمن

كاربەدەستانی ئێران بەشێوەیەكی فەرنی ئەستێرەی ناسراوی جیهانی كیم كارداشیان لە سیخوڕ و دوژمنی وڵاتەكەیان ناودەبەن.

ڕۆژنامەی واشنتن تایمز لە زاری مستەفا عەلی زادە وتەبێژی بەشی جەنگی ئەلەكترۆنی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژە بەوە دەكات كە كیم كارداشیان دوژمنی وڵاتەكەیانە و دەیەوێت لەڕێی بڵاوكردنەوەی وێنەكانییەوە لە ئینستەگرام كاریگەری لەسەر گەنجان و ژنانی ئێران دروست بكات.

عەلی زادە باسی لەوە كردووە كە ئینستەگرام بەشێوەیەكی ماددی پشتگیری كارداشیان دەكات و ئێرانیش زۆر بە جدی لەگەڵ ئەم بابەتە مامەڵە دەكات، ڕێگری دەكاتن لە زیادبونی لایەنگرانی كاداشیان بە تایبەت لە تارانی پایتەخت.






PM:01:42:18/05/2016