ئاكەپە شوێنگرەوەی داودئۆغڵوی دیاریكرد

پارتی دەسەڵاتداری توركیا (ئاكەپە)، شوێنگرەوەی ئەحمەد داودئۆغَلو بۆ پۆستی سەرۆكی گشتیی پارتەكە دیاریكرد.

لەوبارەیەوە عومەر چەلیك جێگری سەرۆكی گشتیی و وتەبێژی ئاكەپە رایگەیاند، بینالی یڵدرم پەرلەمانتاری حزبەكەیان ‌و وەزیری پێشووی گەیاندن ‌و دەریاوانی و پەیوەندی وەك پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆكی گشتیی پارتەكە هەڵبژێردراوە.

لەپاش دەستنیشانكردنی وەك پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆكی گشتیی ئاكەپە، یڵدرم وتی: "هەمیشە شانازی دەكەم بەوەی یەكێك بووم لە دامەزرێنەرانی پارتەكە. بە شایستەدانانم بۆ پاڵێوراوی سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی، گەورەترین شەرەفە بۆ من، لە هەمانكاتدا بەرپرسیارێتییەكی زۆر گەورەیە".

بینالی یڵدرم لەدایكبووی ساڵی 1955ی رەفاحیەی ئەرزنجانە. بەشی دروستكردنی كەشتی و زانستی دەریای زانكۆی تەكنیكیی ئیستانبوڵی تەواوكردووە و لەهەمان بەش بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە.
یڵدرم لە كابینەكانی 58، 59، 60 و 61ی حكومەتی توركیا وەك وەزیری گەیاندن دەستبەكار بووە. لە خولەكانی 22، 23 و 24 ی پەرلەمانی توركیاشدا پەرلەمانتاری ئاكەپە بووە و ئێستاش كە خولی 26ە، وەك پەرلەمانتار دەستبەكارە.
بینالی یڵدرم خێزانداریشە و باوكی سێ منداڵە و لە ئاستێكی باشدا زمانەكانی ئینگلیزی و فەرەنسی دەزانێت.



PM:03:10:19/05/2016