زیدان خەڵاتێکی بردەوەو پێش سیمیۆنی و ئێنریکێ کەوت


ڕاهێنەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید زیدان خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری خولی ئیسپانی مانگی پێشووی بردەوەو پێش هەریەکە لە ئێنریکێ  وسیمیۆنی کەوت.

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری خولەکەی مانگی پێشووی بەخشیە زیدان ، لە بەرامبەر ئەو ئاستەی لەو مانگەدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پێشکەشی کرد.

هەروەها کۆکێی یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدیش بە باشترین یاریزانی مانگی پێشوو خولەکە دیاری کرا لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیەوە.

spee


PM:04:43:19/05/2016