ئەمەریكا‌و ئەوروپا لەسەر مافی پارێزبەندیی پەرلەمانتاران لە توركیا هاتنەدەنگ
پرۆژه‌یاسای لابردنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مانی توركیا، كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مریكا به لاوازبوونی دیموكراسی له‌و وڵاته‌و، یه‌كێتیی ئه‌وروپاش به به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادیی بیروڕای ده‌زانێت.
بە پێی پرۆژەكە كە دوێنێ هەینی بە 373 دەنگ پەسەندكرا، هه‌ر دۆسیه‌ک له‌سه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێک هه‌بێـت پێشکه‌شی په‌رله‌مان ده‌کرێت و په‌رله‌مان ده‌توانێت هه‌ر په‌رله‌مانتارێک رووبه‌روی دادگا و یاخود دوورخستنه‌وه بدات. ئەمەش لە سیاسەتێكی دیكەی ئاكەپە دژی پەرلەمانتارانی هەدەپە دەزانرێت.
لەمبارەیەوە مارك تۆنه‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاساكه‌وه, ڕایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاسای لابردنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مانی توركیا ببێته هۆی به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی ئازادیی سیاسی له‌توركیادا، ئه‌وا دیموكراسی له توركیا لاواز ده‌بێت.
هاوكات، فێدریكا مۆگرینی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و یۆهانه‌س هان, به‌رپرسی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا, له ڕاگه‌یانراوێكی هاوبه‌شدا بڵاویان كردوه‌ته‌وه، ده‌بێت پرسی پرۆژه‌یاسای لابردنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مانی توركیا, به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌ڕێوه‌بچێت و نه‌بێته بابه‌تێكی سیاسی، ئه‌گه‌رنا په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكه, ده‌بێته سه‌رده‌می ڕێگریكردن له ئازادیی بیر و ئازادی په‌رله‌مانتاران له‌و وڵاته.
AM:11:49:21/05/2016