سەرۆكی نوێی ئاكپارتی هەَڵبژێردرا
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئاكپارتی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئەنجامدرا و بیناڵی یڵدرم به زۆرینه‌ی ده‌نگ بە سه‌رۆكی ئاكپارتی هه‌ڵبژێردرا.
بیناڵی یڵدرم له كۆی 1470 دەنگی ئەندامانی كۆنگره 1282دەنگی هێناون. هەروەها شەست كه‌س بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی هه‌ڵبژێردران. لەگەڵ هەڵبژاردنی 24 کەس بۆ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئاكپارتی.
بیناڵی یه‌ڵدرم، پێجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌بڕیاری ناوه‌ندی ئه‌كه‌په وه‌كو تاكه كاندید بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو دیاركرا بۆ پۆستی سه‌رۆكی حزب.
پێنجی ئه‌م مانگه، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگه‌یاندبوو، كه له كۆنگره‌ی نائاسایی پارته‌كه‌یدا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی گشتی ئه‌كه‌په هه‌ڵنابژێرێت، به‌وه‌ش ئۆغڵو پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌ده‌ستده‌دات چونكه به‌پێی په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی حزبه‌كه سه‌رۆكی گشتی حزب ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران.
PM:02:26:22/05/2016