"تکایه چی دیکه سلێمانی له‌وه زیاتر زه‌لیل مه‌که‌ن"
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، باس له‌غه‌درێكی نوێ له‌سلێمانی ده‌كات‌و چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و گۆڕان ده‌كات.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له‌نوسینێكدا ئاشكرایكردوه کۆمپانیای گازپرومی ڕوسی له‌کێڵگه نه‌وتییه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان کارده‌کات، ده‌بوو ٧٠ ملیۆن دۆلار بدات بۆ پرۆژه.
ده‌ڵێت "له‌و بڕه تاوه‌کو ئێستا ٣٠ ملیۆن دۆلاری داوه، ئه‌م به‌ناو حکومه‌ته ٣٠ ملیۆن دۆلاره‌که ده‌خاته بانکی کوردستانی ئه‌هلی مه‌حسوب له‌سه‌ر پارتی، ئه‌وانیش ئێستا ئاماده‌نین ئه‌م پاره سه‌رفبکه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، تکا ده‌كات "سلێمانی له‌وه زیاتر زه‌لیل نه‌كرێت"، ده‌ڵێت "به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌یان پرۆژه‌ی سلێمانی‌و گه‌رمیان‌و هه‌ڵه‌بجه‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و کۆیه‌مان لایه، که کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان پاره‌یان بۆ ته‌رخانکردووه‌و پاره‌که‌ش چووه‌ته بانکی کوردستان‌و نه‌هاتووه‌ته ده‌ر".
PM:03:12:22/05/2016