پەرلەمانتارە دوورخراوەکەی گۆڕان: به‌ره‌ی چاكسازی له‌هه‌ڵوێستی کوردو سه‌رۆك بارزانی زۆر ڕازییه‌

ئەندامێكی كۆتلەی چاكسازیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ" بەرەی چاکسازی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵوێستێکی زۆر ئەرێنییان بینیوە".

تاڤگە ئەحمەد، پەرلەمانتاری دوورخراوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق کە ئەندامی بەرەی چاكسازی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند" كۆبوونەوەی شاندی بەرەی چاكسازی (پەرلەمانتارە مانگرتووەكان) لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی كورددا ئەرێنی بووە و، كورد ڕازین بگەڕێنەوە بۆ پەرلەمانی عێراق بەو مەرجەی ڕێككەوتن و شەراكەت بەرچاو بگیرێت، ئێمەیش وەك بەرەی چاكسازیی پەرلەمان، ئەوەمان پێ پەسەندە و دەبێت پشكی كورد بپارێزرێت."

(تاڤگە ئه‌حمه‌د) ڕوونی كردەوە: "ئەو شاندەی ئەمڕۆ لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كوردستان و پەرلەمانتارە كوردەكاندا دانیشت، زۆر ڕازییە بە هەڵوێستی كورد و (سەرۆك بارزانی)، هەموو ئەو پێشنیاز و بۆچوونانەی خراونەتە ڕوو جێگەی ره‌زامه‌ندیین."



PM:09:55:22/05/2016