پەروەردە بڕیارێك لەسەر تاقیكردنەوەكان دەردەكات

پەروەردەی سلێمانی چەندین رێوشوێنی پێویست بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی‌و 12ی ئامادەیی دەردەكات.

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەمساڵ بۆ رێگریكردن لە غەش و قۆپیە كۆمەڵێك رێوشوێنی تازەیان گرتۆتەبەر، لەوانە، خۆیان پێنوس دابین دەكەن و هێنانی بلوتوس و جزدانی پارە و سەعات و هەموو ئەوانە قەدەغەیەو نابێت خوێندكار لەگەڵ خۆی بیبات بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان، هەر خوێندكارێكی بەشداری تاقیكردنەوەی ئەزمونەكان لەوانەیەك قۆپیە بكات لە هەموو وانەكان بە كەوتوو بۆ خولی یەكەم و دووەم هەژمار دەكرێت.

راشیگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن ئەگەر توانرا خۆیان حاسیبە دابین دەكەن بۆ خوێندكار یاخود بردنی حاسیبەی زانستی  قەدەغە بكرێت، بڕیار لەسەر جۆرەكەشی دەدرێت.



PM:01:59:24/05/2016