کارەبای چەند بەشێكی شاری سلێمانی دەبڕدرێت


کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند بەهۆی كاركردنی كۆمپانیایەك لە شەقامی خزمەتگوزاری سەرەكی تاسڵوجە - سلێمانی زیان بە كێبڵێكی ژێرزەی تەوژم (HT) ی كارەبا دەگات و بەهۆشیەوە کاەربای بەشێكی شاری سلێمانی زیانی پێدەگات.

عەتا عەبدوڵا، بەڕێوەبەری تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی راگەیاند" لەسەر شەقامی سەرەكی تاسڵوجە سلێمانی كۆمپانیا كاری هەڵكەندی كردوە و زیانی بە كێبڵێكی كارەبای تەوژم گەیاندوە و بەهۆیەوە ماوەی دوو رۆژە كارەبای ئینارەی شەقامی سەركی تاسڵوچە - سلێمانی و چەند فەرمانگەیەكی حكومی بێ‌ كارەبا بووە، لە ناویاندا بینای سەرۆكایەتی دادگای سلێمانی و وداواكاری گشتی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و چەند شوێنێكی دیكەش، كۆمپانیاش ئامادە نیە چاكی بكاتە.

بەڕێوەبەری تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی وتیشی" پێویستی بوو كۆمپانیا پێش كاری هەڵكەندن نوسراوی ئاراستە بەڕێوەبەرایەتیمان بكردینایە بۆ ئەوەی شوێنی كاركردن و مەساری كێبڵەكانی پێبڵێین، بەڵام كۆمپانیای بۆ كاركردن لەو شوێنە هیچ نوسراوێكیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردتی كارەبا نەكردووە بۆ دیاریكردنی ئاڕاستەتی كاركردن تا زیان بە كێبڵەكانی كارەبا نەگات، بۆیە زیانی بەكێبڵەكان گەیاندوە و ئاماەش نیە چاكی بكاتەوە، كە لەڕووی یاساییەوە پێویستە چاكی بكاتەوە".



PM:05:18:24/05/2016