نووسینگەی عەبادی: خۆپیشاندانەکەی مەیدانی تەحریر لە ژێر کۆنترۆڵدایە

نووسینگەی سەرۆک وەزیران رایگەیاند" باری خۆپیشاندانەکەی مەیدانی تەحریر لە ژێر کۆنترۆڵدایە".

خۆپیشاندانەکە بەغدا کە کاتژمێر ٤ ی پاشنیوەڕۆ دەستیپێکرد لە مەیدانی تەحریر پێکدادان لەنیو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان رویداو چەندان کەس بریندار بوون.

خۆپیشاندانەکە کە بەدەیان هەزار کەس هەژمار دەکرا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە مۆمبی فرمێسک رێژ هێرشکرایە سەریان و پێکدادان روویداو بە دەیان کەس برینداربوون، هاوکات نووسینگەی سەرۆک وەزیران بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە بارودۆخەکە کۆنترۆڵکراوە ئەوانەی لەنێوخۆپیشاندانەکەدا دەستبوون لەلایەن هێزە ئەمەنییەکانەوە دەستگیرکراون.

هێزە ئەمنییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خۆپیشاندەران بە بۆمبی ئاگرین هێرشیان کردۆتە سەر.

لەترسی خۆپیشاندەرانیش کە نەچنە ناوچەی سەوز لە بەیانی ئەمڕۆ هێزەئەمنییەکان هەموو دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان گرت کە ١٨ دەروازەیەو هاتوچۆ قەدەغەکرا بۆ ناو ئەو ناوچەیە.  



PM:06:50:27/05/2016