وێنە.. دوو پێشمەرگەی لەشكری تایبەتی 1ی مەنسور بارزانی بێ سەرو شوێنكراون

سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات كە "دوو پێشمەرگەی لەشكری تایبەتی 1ی مەنسور بارزانی ‏ماوەی ساڵێكە دەستگیركراون و تا ئێستە بێ سەروشوێنن”.

سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان  لە پەیجی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە و دەڵێت ” دوو ‏پێشمەرگە بەناوەكانی "حەبیب سەعید میران ، بەختیار سەعید میران” پێشمەرگەی لەشكری تایبەتی 1ی مەنسور ‏بارزانی بون، ماوەی ساڵێكە دەستگیركراون و تا ئێستە بێ سەروشوێنن، تەنها هێندە چارەنوسیان دیارە كەدەوترێ ‏لە مەسیف سەلاحەدین گیراون”.

سۆران عومەر راشیگەیاندوە كە  "ساڵی ڕابردو دەستگیركردنی ئەم وو برایەم ئاشكرا كرد، خانەوادەكەیان هەرچەندە ‏هەڕەشەیان لەسەرە و ناوێرن بەدەنگ بێن بەڵام ئاماژە بەوە دەكەن، لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی لەسەر دۆخی ‏خراپی خەڵك دەستگیركراون”.‏




PM:08:28:27/05/2016