ئێران هۆكارەكانی مانەوەی قاسم سلێمانی لەعێراق ئاشكرا دەكات
لەكاردانەوەیەك بە رەخنەی توندی وەزیری دەرەوەی سعودیە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆكارەكانی بەشداریی قاسم سلێمانی لەشەڕەكانی داعش ئاشكرا دەكات.
حسێن جابری ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "موستەشارە سەربازییەكانی ئێران كە لەژێر فەرماندەیی قاسم سلێمانیدان، لەسەر داوای حكومەتی بەغدا لە عێراقدانو شەڕی تیرۆریستانو توندڕەوان دەكەن".
عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودی دوێنێ 26/5، لەلێدوانێك بۆ روسیا ئەلیوم رەخنەی توندی لە بەشداریی قاسم سلێمانی لە عێراقو سوریا گرتبوو و سوپای پاسدارانی بە چالاكی تێكدەران تۆمەتبار كردبوو و رایگەیاند "چالاكییەكانی قاسم سلێمانی لە عێراق قبوڵ ناكرێت".
لە رۆژانی رابردوودا چەندین وێنەی قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزەكانی قودس سەر بە سوپای پاسداران بڵاوكرایەوە كە پاش كۆنترۆڵكردنەوەی شای فەلوجە لەداعش وێنەكە گیراوە.
PM:10:22:27/05/2016