بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە كۆنسێرتێكی تایبەت بە منداڵان ئەنجام دەدرێت.
تیپی هونەری منداڵان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە كۆنسێرتێك بۆ منداڵان ئەنجام دەدات كە تێیدا چەند گۆرانی و بەرهەمێكی تایبەت لەلایەن منداڵە بەهرەمەندەكانی گروپەكەوە پێشكەشدەكرێت.
كۆنسێرتەكە شەوی پێنج شەممە كاتژمێر (8) لە باخچەی شاری یاری ئەنجام دەدرێت.
تیپی هونەری منداڵان ساڵی 1990 دامەزراوە و لەوكاتەشەوە چەندین بەرهەم و كۆنسێرتی تایبەتی پێشكەشی منداڵان كردووە.