ڤیدیۆ..ژاکان حەمە عەلی خان لەگەڵ دایک و باوکی گۆرانی ده‌ڵێت

هونەرمەندان حەمە عەلی خان و شلێر كۆیی و ژاكان كچیان لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا گۆرانی دەڵێن.

پرۆگرامی لایك مەگەزینی كەناڵی نێت تێڤی سەردانی خانەوادەی حەمە عەلی خان دەكات و لە ماڵی ژاكانی كچی چاوپێكەوتنێكیان لەگەڵ ئەنجام دەدات ئەو هونەرمەندانەش چەند نهێنییەكی خۆیان ئاشكرا دەكەن.

لە پرۆگرامەكەدا ئەو هونەرمەندانە چەند گۆرانییەك پێشكەش دەكەن، بەڵام ڕێگری دەكەن لەوەی هاوسەرەكەی ژاكان گۆرانی بڵێت بەو پێیەی دەنگێكی ناخۆشی هەیە.

ژاكان حەمە عەلی كە لەئێستادا دووگیانە ئاماژە بەوە دەكات كە ڕەگەزی منداڵەكەی كچە و دەشیەوێت ناوی بنێت ڕۆز، كە بەمانای گوڵ و ڕۆژیش دێت، بەڵام حەمە عەلی خانی باوكی حەز دەكات نەوەكەی ناوێكی دیكەی هەبێت و خۆی ناوی ساندرێلای بۆ هەڵبژاردووە.





PM:01:52:31/05/2016