پاسەوانی سنوور رەتیدەكاتەوە سەكۆی موشەكیی ئێران لە خاكی هەرێم دروستكرابێت

پاش ئەوەی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردەوە ئێران سەكۆی موشەكیی لە نزیك سەید سادق دروست كردوە، پاسەوانی سنور ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە.

لەو ڕوونکردنەوەیەدا کە ئیمزای فەخرەدین عەبدوڵا بەرپرسی لیوای سێی پاسەوانی سنووری لەسەرە هاتووە "سەرجەم ئەو هەواڵانەی کە لەمیدیاکان بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە و جەخت لەوە دەکەینەوە هیچ هێزێکی ئێران، لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا نییە، بە تایبەت ئەو ناوچەیەی ئێمە سەرپرشتی دەکەین".

لەم هەفتەیەدا ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دروستکردنی سەکۆیەکی موشەکی ئێرانی دەکرد لە ناوچەی سەیدسادق.



PM:04:11:31/05/2016