پێشبینی دەکرێت پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیار بدات
تورکیا بە بڕیارێکی " سەخیف" ناوی دەبات

پەرلەمانی ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەدایە بۆ بڕیاردان لەسەر ناساندی کوشتاری ئەرمەنەکان وەک جینۆساید، سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە دەڵێت" بڕیارێکی سەخیفە".

هەموو میدیاکان چاویان لە پەرلەمانی ئەڵمانییایە بۆ ناساندنی کوشتاری ئەرمەنەکانی سەردەمی عوسمانییەکان وەک تاوانی جینۆساید، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت پەرلەمان ئەو بڕیارە بدات، ئۆردوغان و سەرۆک وەزیرانە نوێکەی یڵدرم، هێرش دەکەنە سەر میرکڵ و بەرپرسانی تری ئەڵمانی.

ئۆردوغان لە لێدوانێکدا دەڵێت" ئاگاداری مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیام کردۆتەوە و کە هۆشیان بەخۆیانەوە بێت و بڕیاری لەو چەشنە نەدەن"، هاوکات یڵدرم رایگەیاند" ئەوە هەنگاوێکی سەخیفە".

لایەنی ئەڵمانیش کریستیان فیرتز وتەبیژی بەناوی حکومەتی ئەڵمانیەوە بە DWی رایگەیاند" مێركڵ پشتگیری ناساندنی تاوانی کوشتنی ئەرمەنەکان دەکات لەساڵی ١٩١٥ بە جینۆساید، بەڵام وەک ئەندام پەرلەمانێکیش بەشداری دەنگدان ناکات لەبەر ئیش و کارو ئەو بەرنامە زۆرەی هەیەتی".

هەروەها زۆرێک لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە پاڵپشتی پەرلەمان دەکەن لە وەرگرتنی جۆرە بڕیارێکی لەو چەشنە.



PM:12:53:02/06/2016