تورکیا باڵوێزی خۆی لە ئەڵمانیا کشانەوە

دوای ناساندنی تاوانی ئەرمەن بە جینۆساید لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیا، لەیەکەم کاردانەوەدا تورکیا باڵوێزی خۆی لە ئەڵمانیا کشانەوە.

سەرۆکی تورکیا تەیب ئۆردوغان لە یەکەم لێدوانیدا وتی" ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە شێوەیەکی مەترسیدار کاریگەی دەکاتە سەر پەیوەندی هەردوو وڵات".

یەلدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد باڵوێزەکەیانی بانگ کردووە بۆ وتوتوێژ لەسەر ئەو هەڵوێستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا و، وتی" پەرلەمان کەوتۆتە ژێر کاریگەری کۆمەڵە ئەرمینییە رەگەزپەرستەکانەوە".

هاوکات وڵاتی ئەرمینیا خۆشحاڵی خۆی بە بڕیارەکەی پەرلەمانی بەریتانی دەربڕی.

وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ئێدوار نالباندیان وتی" ئێمە پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین و بەهای ئەو بڕیارە تەنها لە مەحکومکردنی ئەو تاوانەدا نابینینەوە، بەڵکو خەباتێکی جیهانییە بۆئەوەی جارێکی تر تاوانی کۆکوژی روونەداتەوە.

بە ئەڵمانیاوە تا ئێستا ٢٤ وڵات کوشتار و کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان لەلایەن حکومەتی عوسمانییەوە بە جینۆسیاد ناساندووە. جگە لەو ٢٤ وڵاتە ئەنجوومەنی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەوروپاش کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانیان بە جینۆساید قبوڵکردووە.



PM:09:03:02/06/2016