ئۆردوغان: ئەوانەی لەرووباری فرات پەڕینەوە یەپەگە نەبوون عەرەبن

دوێنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ئۆردوغان دڵنەوایی خۆی کردەوەو وتی" ئەوانەی لە رووباری فورات پەڕینەوە تا شاری مینبەج کۆنترۆڵبکەن، یەپەگە نین، بەڵکو عەرەبن".

دوێنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ئۆردوغان دڵنەوایی خۆی کردەوەو وتی" ئەوانەی لە رووباری فورات پەڕینەوە تا شاری مینبەج کۆنترۆڵبکەن، یەپەگە نین، بەڵکو عەرەبن".

لە وڵاتی کینیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە ئۆردوغان لەوەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان سەبارەت هێرشی هێزەکانی سووریای دیموکراتی بۆ سەر شاری مینبەج لەسەر سنوری تورکیا، وتی" بەپێی زانیاریەکانمان و ئەو پەیوەندیانەی بە سەرۆک ئۆباماو سەرکردە سەربازیەکانەوە کردوومانە، بەپێی زانیاری دەزگای موخابەراتی خۆمان، ئەو هێزانە عەرەبن، نەک هێزەکانی یەپەگە کە کوردن".

لە درێژەی قسەکانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند" ئەو هێزانەی لەئاوی فورات پەڕیونەتەوە بە ئاراستەی مینبەج ٢٥٠٠ چەکداری عەرەبن و تەنها ٤٥٠ چەکداری یەپەگەیان لەگەڵدایە یارمەتی لۆجستیان دەدەن".

لەکاتێکدا میدیا رۆژئاوایی و جیهانیەکان یەپەگە بە بنچەی سەرەکی هێزەکانی سووریای دویمکراتی دەناسن.



AM:11:44:03/06/2016