كاتی دەوامی فەرمانبەرانی هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا دێت

بە بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان كاتی دەوامی فەرمی فەرمانبەران لە ماوەی مانگی رەمەزاندا گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی حكومەتی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە، دەوامی فەرمی لە گشت دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی رەمەزاندا لە سەعات 9 ی بەیانی دەستپێدەكات و لە سەعات 2ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی دێت.



PM:12:59:05/06/2016