پارتی: پەكەكە دژی ریفراندۆمی كوردستان وەستاوەتەوە

ڕاوێژكارێكی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان په‌كه‌كه‌ هه‌ره‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ كوردستان ده‌كه‌نه‌ رووباری‌ خوێن ئه‌گه‌ر بێت و ریفراندۆمی‌ تیادا سازبكرێت.

عارف روشدی‌، راوێژكاری‌ باڵای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌رییه‌ نیوز ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پارتی‌ كرێكاری‌ كوردستان و هاوپه‌یمانه‌كانی‌ دژی‌ ریفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: به‌شێك له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ په‌كه‌كه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كوردستان ئه‌كه‌نه‌ رووباری‌ خوێن له‌كاتی‌ ڕێی‌ و شوێنی‌ ریفراندۆمدا.

گوتاری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ئێستادا جه‌خت له‌سه‌ر سازدانی‌ ریفراندندۆم ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ بارزانی‌ پشتیوانی‌ له‌پرۆسه‌كه‌ ده‌كات.



PM:04:18:07/06/2016