رێکخراوێکی ژنان ئاشکرای دەکات لەلایەن ئاسایشی گشتیەوە ئۆفیسی رێکخراوەکەیان لەهەولێر داخراوەو ئەندامانیشی لەو شارە دەرکراون.
رێکخراوەکانی پەیوەندی کوردستان کە رێکخراوێکی ژنانەی رۆژهەڵاتە لە بەیانێكدا کە کۆپپیەکی بۆ سپی نێردراوە، هاتووە" ٦/٥ لەلایه‌ن ئاسایشی گشتی هه‌ولێره‌وه بێ هه‌بوونی هیچ به‌هانه‌یه‌كی یاسایی ناوه‌ندی رێكخراوه‌كه‌مان داخرا و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا".
هه‌روه‌ها لە بەیانەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە،" جگە لەداخستنی بارەگەکەمان، ئەندامانمان سنوربه‌ده‌ری پارێزگای هه‌ولێر كران‌و پێیان ڕاگه‌یه‌ندرا كه هاتنه ناو شاری هه‌ولێر‌و له هه‌ولێردا به‌رێوه‌بردنی كاری ڕێكخراوه‌ییان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه".
ڕێكخراوی په‌یوه‌ندیه‌كانی ژنانی كورد (RPAK) مۆڵه‌تی ره‌سمی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێ دراوه‌و، ئه‌ندامه له كۆنگره‌ی ژنانی دونیادا‌و كۆردیناسیۆنی ژنانی ڕۆهه‌ڵاتی ناوینه‌و ئه‌ندامانی هه‌موو مۆڵه‌تێكی یاساییان بۆ كاركردن له‌و شاره به‌جێ هێناوه.