په‌روه‌رده‌ی سڵێمانی 7 که‌س له‌سه‌ر تاقیکردنه‌وه‌کان به گرت ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، دڵشاد عومه‌ر رایگه‌یاند" 7 که‌س ده‌ستگیرکراون به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی پرسیاری تاقیکردنه‌وه‌کان".
ئه‌و 7 تۆمه‌تباره له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگریکراون و راده‌ستی دادگاده‌کرێن.
به‌هۆی ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌ی خوێندکاران تاییدا ده‌ژین که له‌ئه‌نجامی ده‌نگۆی دزینی پرسیاری تاقیکردنه‌وه‌کانه‌وه دروستبووه، ئه‌مڕۆ له هۆڵێکی تاقیکردنه‌وه له به‌کره‌جۆ له رۆژئاوای شاری سلێمانی چه‌ندان خوێندکار به‌هۆی دواکه‌وتنی گه‌یشتنی پرسیاره‌کانه‌وه هۆڵی تاقیکردنه‌وه‌کانیان جێهێشت.
دوێنێش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بە تۆمه‌تی فرۆشتن و ساخته‌کاری به پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ەوە، له شاره جیاجیاکانی کوردستان ٣٣ بەڕێوەبەرو یاریدەدەری لەسەر کار لابرد‌و رووبه‌رووی دادگای کردنه‌وه.
PM:12:45:09/06/2016