د. ئاشتی هەورامی سێ پەرلەمانتاری کوردستان دەداتە دادگا، پەرلەمانتارێکیش رایدەگەیەنێت" بەیاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دراوینەتە دادگا".
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆران ئەوە ئاشکرا دەکات ئەو یاسایەی پێی دراونەتە دادگا "یاسایی خراپ نەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییە".
عەلی حەمە ساڵح ، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا دەڵێت"ئێمه ده‌ڵێین، پاره‌ی نه‌وتتان خواردووه، کۆمپانیای وه‌همیتان به‌ناوی خۆتان و خێزانتان دروستکردووه، میلله‌تان برسیکردو خۆتان ده‌وڵه‌مه‌ند".
لە درێژەی نووسینەکەیدا حەمە ساڵح دەڵێت"ئه‌ویش چووه به‌پێی یاسای خراپبه‌کارهێنانی ئامێری په‌یوه‌ندیکردن سکاڵای تۆمارکردووه".
لە کۆتایی نوسینەکەیدا ئەوەی باسکردوە"من ده‌ڵێم ئه‌وه ده‌یان به‌ڵگه‌و داومه‌ته دادگا که ئێوه پاره‌ی میلله‌تان حواردووه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن خواردنی پاره‌ی میلله‌ت تاوان نیه، ئێوه ئامێری په‌یوه‌ندیکردنتان خراپ به‌کارهێناوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی به ته‌لیفۆن هه‌ڕه‌شه‌مان لێکردبن!".
جێی ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان داوای یاسایی لەسەر سێ پەرلەمانتاری کوردستان تۆمارکرد.
لە رۆژانی رابردوودا وەزیری سامانە سرووشتیەکان داوایەکی یاسایی لەسەر هەریەک لە د. عێزەت سابیر لە یەکێتی و عەلی حەمە ساڵح لە گۆڕان و د. شێرکۆ جەودەت لە یەکگرتوو تۆمار کرد.