سه‌رۆک کۆماری تورکیا به هۆی فه‌رامۆشکردنیه‌وه له مه‌راسیمی ناشتنی محه‌مه‌د عه‌لی کلایی پاڵه‌وانی بۆکسێنی ئه‌مه‌ریکا، مه‌راسیمه‌که جێده‌هێڵیت و ده‌گه‌ڕێته‌وه تورکیا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوغانی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له مه‌راسیمی ناشتنی کلای رێگایان نه‌داو وتارێک پێشکه‌ش بکات و ئەردۆغان نەدا پارچە پەڕۆیەکی کەعبە لەسەر کفنەکەی محەمەد عەلی کلای دابنێت، هه‌روه‌ها له مەراسیمی نوێژی جەنازەکە ڕێگەیان بە ئەردۆغان نەدا پارچە پەڕۆیەکی کەعبە لەسەر کفنەکەی محەمەد عەلی کلای دابنێت.
ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بڵاویکرده‌وه ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆتایی بە بەشداریکردنەکەی هێنا لە مەراسیمەکانی تایبەت بە کۆچی دوایی محەمەد عەلی کلای پاڵەوانی بۆکسێنی ئەمەریکا، ئەمەش وەک دەڕبڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر ڕێگە نەدان پـێی لەوەی وتارێک پـێشکەش بکات.
ئەردۆغان بەنیازبوو ئەمڕۆ هەینی لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی یادەوەری محەمەد عەلی کلای وتارەکە پـێشـکەش بکات، بەڵام بەڕێوەبەرانی مەراسیمەکە دوێنێ پـێنجشەممە پـێـیان ڕاگەیاندبوو کە بوار بۆ پـێشکەشکردنی وتارەکەی ئەو نەماوەتەوە.
هەروەها دوێنێ پـێنجشەممە لە مەراسیمی نوێژی جەنازەکە ڕێگەیان بە ئەردۆغان نەدا پارچە پەڕۆیەکی کەعبە لەسەر کفنەکەی محەمەد عەلی کلای دابنێت.
ئەمانە وەهایان لە سەرۆکی تورکیا کرد بڕیار بدات کۆتایی بە بەشداریکردنەکەی بهێنێت.
لە لایەکی دیکە دوێنێ پـێنجەشەممە کاتێـک ئەردۆغان هۆڵی نوێژی جەنازەکەی جێهێشت و سواری ئۆتۆبیلەکەی بوو، پاسەوانە تایبەتەکانی گرژیـیەکیان لەگەڵ پاسەوانێـکی تایبەتی حکومەتی ئەمەریکا دروستکرد، لەوانەی ئەرکی پاراستنی کاربەدەسـتانی باڵای وڵاتانیان لەسەرشانە.