بەگوێرەی نوسراوێکی فەرمی، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاسنامە و دەستخۆشی ئاراستەی خۆی دەکات.
ئەو نوسراوەی کە لە لایەن رۆژنامەی (وشە)وە بڵاوکراوەتەوە، لە رێکەوتی ٦/٤/٢٠١٦ دەرچووە، کە بەگوێرەی ئەو نوسراوە، ئەحمەد ئەنوەر دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سوپاس و پێزانینی ئاراستەی هەشت کەس کردووە، کە خۆی یەکێک بووە لەوان.
لەبارەی هۆکاری سوپاس و پێزانینەکەوە، لە نوسراوەکەدا هاتووە'' ئاماژە بە كۆنووسی كۆبوونەوەی حەوتی ئەنجوومەنی زانكۆمان كە لە رێكەوتی 2-3/3 بەسترابوو، پەسندكرا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نووسراویان لە رێكەوتی 31/3/2016 و بەهۆی ئەو ئەرك و ماندووبوونەی كە كێشاوتانە لە ماوەی رابردوو وەك سەنتەری رۆشنبیری بۆیە سوپاس و پێزانینی سەرۆكایەتی زانكۆمان ئاراستەی بەڕێزتان دەكەین و هیوادارین نموونەتان زۆر بێ بۆ خزمەتكردنی زانكۆ و هەر سەركەوتوو بن''.
لەنێو ئەو هەشت کەسەش کە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاسنامەکەی ئاراستە کردوون، ناوی خۆی لەیەکەمدا نوسیوە و دواتریش هەر خۆی واژۆی نوسراوەکەی کردووە.