كورد هێڵی سووری بەزاندوە.. ئەردۆغان هۆشداری دەداتە ئەمەریكا

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند گەیشتنی شەڕڤانانی كورد بە رۆژئاوای فورات بە مەبەستی رزگاركردنی منبەج، بەزاندنی هێڵی سوری توركیایە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتەیەكدا هۆشداری دەداتە ئەمەریكا لە هەڵبژاردنی كورد وەك هاوپەیمان‌و دەڵێت: پلانێكی مەترسیدار لەباكوری سوریا خەریكە جێبەجێكردنە كە دۆستانی توركیا لەپشت ئەم پلانەوەن.

ئەردۆغان رەخنە لە پشتیوانی ژمارەیەك لە وڵاتان لە هێزە كوردییەكانی سوریا دەگرێت‌و پێشنیار دەكات واشنتۆن لە هەڵبژاردنی هاوپەیمانانی خۆی پێداچوونە بكات.

سەرۆك كۆماری توركیا هەروەها هۆشداری دەكات بە ئەمەریكا كە واشنتۆن دەبێت ئاگادار بێت كە شەڕڤانانی كورد بەو رادەیەی دژی داعشن، دژی بەرەی نوسرەشن.



AM:10:48:12/06/2016