چاپوك عومەر لە روونكردنەوەیەكدا بۆ رای گشتی هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی لە پۆستی قایمقامی قەزای كۆیە دەخاتەڕوو.
قایمقامی كۆیە هاوكات كتابێكی فەرمیش ئاراستەی پارێزگاری هەولێر دەكات و وازهێنانی خۆی رادەگەیەنێت.
دەقی روونكردنەوەكە:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گـشتی
به‌نده له‌و رۆژه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌م وه‌رگرتووه .دڵنیابووم كه رۆژێك دێت به‌جێده‌هێلم هه‌ولم نه‌داوه رۆژێك زیاتر بمێنمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌وڵم داوه .ئه‌و رۆژانه‌ی هه‌ن به دڵسۆزی و كارامه‌یی كاری تیا بكه‌م .نه بۆ مێژوو كارمكردووه و نهههستم بهوهكردوه چاكه‌یه ده‌كه‌م . به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كردومه به ئه‌ركی سه‌رشانم زانیوه . منیش مر‌ۆڤم له هه‌ڵه به‌دوور نیم به‌ڵام خۆم پاراستوه له هه‌موو ویستسكی خۆپه‌رستی .
به هاوكاری كارمه‌ندانی دڵسۆز له سه‌رو خواروی خۆمان و هه‌ندێ پهرلهمانتارو چالاكوان و كه‌سانی حیزبی و تیكۆشه‌رو رۆشنبیران و كه‌سایه‌تی دڵسۆزی شاره‌كه توانیمان له كاتی بونی بودجه تاراده‌یه‌كی باش خزمه‌تگوزاری له زۆر بواردا بۆ هاووڵاتیان بهێندریتهدی كه ئه‌ركی خۆمان بووه . جێگای شانازیه كه هیچ پرۆژه‌یه‌كی سه‌قه‌تمان نه‌بووه تا قه‌یرانی دارایی .
مخابن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كیشه‌ی زیادهرۆیمان هاته پێش و كه له ئه‌نجامی رهوشهكانی پێشوو دوازده گه‌ره‌ك به زیاده‌رۆیی دروستكرابوو . هه‌وڵی زۆرمدا كه چیتر موڵكی گشتی داگیرنهكری و له قۆناغی جیاجیادا به توندی به‌ره‌نگاریان بووینه‌وه و به‌سه‌دان پارچه زه‌ویمان پاراست و به ده‌یان خانوومان رووخاند وه به ده‌یان دۆسیه‌مان دا به دادگا‌و داواكاری گشتی .له‌و دووسێ ساله‌ی دوایدا به‌ره‌نگاری چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك له هێزی چهكدارو خه‌ڵكی چه‌كدار كه به ده‌گمه‌ن كادیریكی حیزبی تیایه . ئه‌گه‌ر ته‌ماشای سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان بكه‌ین ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ ..
ئه‌وانه وه‌ك باندو گروپ و تاك خۆیان كردۆته خاوه‌نی ئه‌و زه‌ویانه و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا به گرێبه‌ستی نایاسایی كڕین و فرۆشتنی پێده‌كه‌ن یا ده‌یفرۆشن به خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت و سۆزیان راده‌كێشن و ده‌یكه‌ن به بارگرانی له‌سه‌ر حكومه‌ت . كه له راستیدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی یاساییان نیه . وه ئه‌گه‌ر هه‌شیانبێت به هۆی ئه‌و به‌ڵگه‌وه به ده‌یان جار زیاتر له مافی خۆیان داگیركردووه .
هه‌ندێ كه‌س له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوده‌كاته‌وه یان نامه‌م بۆ ده‌نوسێ و ده‌پرسێ بۆچی قائمقام پٍێشتر ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی ده‌رنه‌بڕیوه .... له وه‌ڵامدا ده‌لیم من زیاتر له دووساله داوای لابردن و گۆرینی خۆمكردوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته . ته‌نها به ئه‌وه‌ش رانه‌وه‌ستاوم هه‌موو ده‌زگاكانی سه‌روی خۆم ئاگادراكردۆتهوه هه‌ر له پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی پاریزگاو په‌رله‌مان و پهرلهمانتارو لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران . به‌ڵام هه‌موو ئه‌و پشتیوانیانه‌ی ده‌ستم كه‌وت له ئاست هه‌ڵمه‌تی ئه‌و باندانه كه‌متر بوو . كه ناویان لای ده‌زگاكان و شاره‌وانیش ده‌ست ده‌كه‌وێت . ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی لاوازی ئیداره محهلیهكانهوهیه له هێزو ده‌سه‌ڵات .
له ئیستادا گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی سه‌ر زه‌وی و مولك و مالی گشتی و تایبه‌ت ده‌ستی پێكردووه پلانیان بۆ قه‌ڵاچۆكردنی زه‌وی خزمه‌تگوزاری داناوه . كه له ئیستا‌و ئاینده‌دا پێویست ده‌بێ ....
بۆیه بریارمدا به به‌جێهێشتنی پۆسته‌كه‌م وه داوا‌و تكاده‌كه‌م كه به زوترین كات به‌ریوه‌به‌ریكی ناحیه دابنرێ به وه‌كاله‌ت له شوێنی قائمقام . وه چیتر من به‌رپرسیار نیم له‌وه‌ی كه ده‌گوزه‌رێ .
چاپوك عومه‌ر مسته‌فا
قائمقامی قه‌زای كۆیه
12/6/2016