گۆڕان و کۆمه‌ڵ و پارتی تۆمه‌تبار ده‌کرێن
هه‌ردوو فراکسیۆنی یه‌کگرتوو و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ لایه‌نی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و پارتی به هۆکاری پێکنه‌هێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌زانن و داواده‌که‌ن هه‌رچی زووه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پیکبێت.
ئه‌مڕۆ له‌بینای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، هه‌ردوو فراکسیۆنی یه‌کگرتوو و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له دوو کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر پێکنه‌هێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه راگه‌یاند.
سه‌ره‌تا سه‌لام عه‌بدوڵا، سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌یه‌کی حه‌وت خاڵی فراکسیۆنه‌که‌ی خوێنده‌وه و وتی:"پێکنه‌هێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، خه‌مساردی و که‌مته‌رخه‌می لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌کانی حکومه‌تی خۆجێییه، به‌پێی قورسایی و به‌رکه‌وته‌ی پشکه‌کانیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و هیچ لایه‌نێک ناتوانێت لێی ده‌رباز بێت و باج نه‌دات، به‌تایبه‌ت گۆڕان و کۆمه‌ڵ و پارتی".
PM:03:23:13/06/2016