كەسایەتی ئاینی ناسراو، عەبدولەتیف سەلەفی كە لەم ماوەی پێشوودا ژنێكی گەنجی هێنا، لەخانەقین دەستگیركرا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە خانەقینەوە بەسپی رایگەیاند: دادوەری دادگای خانەقین ئەمرۆ عەبدولەتیف سەلەفی دەستگیر كردوە كە پەیوەندی بە دۆسیەی هێنانی ژنە نوێكەوە چاوان سۆرانەوە هەیە كە لە رێگای وەكالەتەوە پارێزەرێك لە خانەقین رێوشوێنە یاساییەكەی بۆ تەواو كردوە.
به‌پێی یاسا به‌رکاره‌کانی هه‌رێم که خانه‌قینش ده‌گرێته‌وه، هێچ پیاوێکی پاساوی یاسایی نه‌بیت ناتوانێت زیاتر له ژنێک بهێنیت.
پێشتر سپی بڵاویكردەوە كە رۆژی 5/11 له‌ڕێگای پارێزه‌رێکه‌وه که عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی و چاوان سۆران وه‌کاله‌تیان بۆ کردۆته‌وه، ئه‌و دوو که‌سه ته‌سدیقی هاوسه‌رگیری " زه‌واج" یان له دادگای خانه‌قین کردووه.
به‌پێی ئه‌و نوسراوه فه‌رمیانه‌ی پارێزه‌ره‌که‌یان ئاراسته‌ی دادگای کردووه، عه‌بدوله‌تیف ئه‌حمه‌د له دایکبووی ساڵی 1969 یه‌و، چاوان سۆران له دایکبووی ساڵی 1994هو هاوسه‌رگیری شه‌رعیان له رۆژی 5/4 دا کردووه.