ئەستێرەی ناسراوی میسری میرهان حسێن بەشێویەكی سەرنجڕاكێش لاسایی هونەرمەندانی میسر دەكاتەوە.
میرهان حسێن لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا بەشداری دەكات و لەسەر داوای پێشكەشكاری پرۆگرامەكە لاسایی هەرسێ خانمە هونەرمەندی ناسراوی عەرەب ئیلیسا و هەیفا وەهبی ئەساڵە دەكاتەوە.
میرهان لە پرۆگرامەكەدا وەك بە شێوازی ئەو خانمانە گۆرانی دەڵێت و هاوشێوەی ئەوان چەند جوڵەیەك ئەنجام دەدات.
میرهان حسێن یەكێك بوو لە بەشداربووانی وەرزی پێنجەمی پرۆگرامی ستار ئەكادیمی كە توانی ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی پەیدا بكات و لەئێستادا لە هەردوو بواری نواندن و گۆرانیدا كاریدەكات.