هێزیكی ئەڵـمانی گەیشتە منبەج بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی

یەکەیەکی سەربازی ئەڵمانی گەیشتنە رۆژئاوا بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی لە ئازادکردنی تەواوی شاری منبەجی ستراتیژی.

ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ بڵاویکردەوە ئەو هێزەی ئەڵمانیا پێکدێن لە راوێژکاری سەربازی و پسپۆرو یەکەی پیادەو، بە مەبەستی یارمەتیدانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی، هاتنی ئەو هێزانەش لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعشدان.

ئەم ‌هێزەی ئەڵمانیا دەچنە پاڵ ئەو ٥٠٠ سەربازە ئەمەریکییەی کە لەرۆژئاوان و کۆمەکی سەربازی هەمەجۆر پێشکەشی یەپەگەو هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەکەن.

بەپێی ماڵپەرەکە ئەو هێزانە کارەکانی لە هەماهەنگی فڕۆکە جەنگیەکان و ئامانجەکانی سەر زەوی و ئاشکراردنی مین و هەڵگرتنەوەی مین خۆی دەبینێتەوە.

‌هێزەکانی فەرنساش یەکەیەکی سەربازی دەهێننە کوبانێ و لەسەر گردی مشتەنور بنکەیەکی سەربازی دادەنێن.

١٤ رۆژە هێزەکانی سووریای دیموکراتی هێرشێکی فراوانیان بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی باکوری رەقە و حەلەب دەستپێکردووە.



AM:12:04:15/06/2016