لە نەخۆشخانەیەکی هەولێردا ١٣١ كەس گیانیان لەدەستداوە

بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر ئاماری پێنچ مانگی رابردووی راگەیاند، كە لەوماوەیەدا زیاتر لە 85 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان كردوە و هەروەها 131 هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.

شاخەوان دزەیی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئامارەكانی پێنچ مانگی رابردووی خستەڕوو و وتی '' لە ماوەی ئەو 5 مانگەدا زیاتر لە 85 هەزار هاوڵاتی نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی كردووە كە لەو ژمارەیە زیاتر لە 41 هەزار كەسیان ماوەتەوە و 131 هاوڵاتیش لەنەخۆشخانەی رزگاری گیانیان لەدەستداوە و لەهەمان كاتیشدا 690 منداڵ لەبەشی لەدایك بوونی نەخۆشخانەی رزگاری لەدایك بوون''.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدراوە كەبریتی بووە لە 6092 نەشتەرگەری، نەشتەرگەری تریش كە بەشێوەی نیمچە تایبەت بووە بەنرخی 25% نەخۆشخانە ئەهلیەكان بریتی بووە لە لە ئەنجامدانی 700 نەشتەرگەری نیمچە تایبەت كە ژماەیەكیان نەشتەرگەری گەورە بوون ئەمە لە کاتێکدا ئەم نەشتەرگەریانە لەدەرەوە پێویستی بە زیاتر لە 10 هەزار دۆلار دەبوو.

باسی لەوەشكرد، 5398 هاوڵاتی توشبوو بەنەخۆشی درێژخایەنی شێرپەنجە چارەسەری كیمیاییان وەرگرتوە و چەندین پشكنینی تاقیگەیی كراوە كە تەنها پشكنینی سیتی سكان 1420 ئەنجام دراوە لە گەڵ 909 پشكنینی تاقیگەیی تر و ئەنجامدانی 4557 چارەسەری سروشتی بۆ هاوڵاتیانی نەخۆش.



PM:01:56:15/06/2016