"مەكگۆرك لە پشت پێنەدانی ڤیزەیە بە سەرۆكی پەرلەمان"

وابڕیِاربوو سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریكا سەردانی ئەو وڵاتە بكات، بەڵام پێدانی ڤیزەكەی رەتكراوەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی رایگەند كە وابڕیاربوو د. یوسف سەرۆكی سەردانی ئەمەریكا بكات‌و لە گەڵ ژمارەیەك كۆنگرێسمان كۆبێتەوە‌و لە چەند ناوەندێكی توێژینەوەش بابەت لەسەر بارودۆخی كوردستان پێشكەش بكات، بەڵام داوای پێدانی ڤیزەكەی رەتكراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە پێدەچێت برێت مەكگۆرك نوێنەری باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ئەمەریكا بۆ شەڕی داعش لە پێشت پێنەدانی ڤیزەوە بێت بە د. یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

سەرچاوەكەی سپی ئاماژەی بەوەشكرد كە مەكگۆرك پەیوەندییەكانی لەگەڵ سەرۆك پەرلەمانی كوردستان لە بارێكی تەندروست دا نیە.
جگە لە د. یوسف محەمەد، لەم ماوەی پێشوودا داوایەكی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە بۆ پێدانی ڤیزەی سەفەر بۆ ئەمەریكا رەتكراوەتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژە بەوەش كرد كە ئەگەر زۆرە نەدانی ڤیزە بەم كەسایەتییانە، پەیوەندی بەو ململانێیەوە بێت  كە لەنێوان وەزارەتی بەرگریی‌و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكادا هەیە.



PM:02:22:15/06/2016