هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە منبەج ١٠٠٠ کم چوارگۆشەیان ئازاد کردووە

فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی منبەج رایگەیاند" لە ١٥ رۆژدا هێزەکانی سوریای دیموکراتی ١٠٠٠ کم چوارگۆشەیان ئازاد کردووە".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کە لەگوندی " کابری گەورە " لەنزیک شاری منبەج، بۆ ئەبو ئەمجەد فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی و شەرڤان دەرویش وتەبێژی ئەنجومەنەکە سازکرابوو، راگەیاندرا لە ئۆپراسیۆنی ئەبو لەیلا کە ١٥ رۆژە بەردەوامە هێزەکانی سووریای دیموکراتی توانیوویەتی ١٠٠٠ کم چوارگۆشە ئازاد بکات و زیاتر لە ١٠٠٠ چەکداری داعش بکوژێت".  

ئەبو ئەمجەد بە میدیاکارانی راگەیاند" سەرەتا هێڵی بەرگری داعشمان تێکشکاند کە ئەوە هەنگاوێکی گەورەو قورس بوو".

ئەو فەرماندەیە ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەو کوژراوانە لاشەی زیاتر ٦٥٠ چەکداری داعش کەوتۆتە دەست هێزەکانی سووریای دیموکراتی.
ئەبو ئەمجەد سووپاسی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکراتیان کرد کە یارمتیان داون لەو سەرکەوتنانەدا.

ئەو فەرماندەیە داوای لە خەڵکی مەدەنی شاری منبەج کرد خۆیان دووربگرن لە بنکە سەربازیەکانی داعش تا گیانیان پارێزراوبێت.
 



PM:11:13:15/06/2016