خووە نهێنی یەكێكە لەو كردارانەی لە ڕووی زانستی و ئاینییەوە مشتومڕێكی زۆری لەسەرە و ئەنجامدانی بە تایبەت لەمانگی ڕەمەزاندا حەرامە.
بەڕای زانایانی ئاینی ئەنجامدانی خووە نهێنی لەسەرجەم كاتەكاندا حەرامە، بەڵام لە ڕەمەزاندا گوناهەكەی زیاترە و ڕاستەوخۆ ڕۆژوو بەتاڵدەكاتەوە، بۆیە پێویستە گەنجان لەو كردەوەیە بەدووربن و لەو مانگەدا زیاتر گرنگی بە پەرستشە ئاینییەكان بدەن.
پسپۆڕانی تەندروستیش لای خۆیانەوە ئاماژە بەوە دەكەن كە خووە نهێنی زیانی بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ هەیە و ئەگەری توشبوونی بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەكات و زۆر جار هۆكارێك دەبێت بۆ ئالودەبوون لەسەر ئەو دیاردەیە.