سپی چەند بڕیارێکی نهێنی سەرکردایەتی هاوبەشی نێوان گۆڕان‌و یەکێتی بڵاودەکاتەوە

لەیەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی جگە لە بڕیار لەسەر چۆنێتی سەرکردایەتیکردنی لیژنەکەو پێکهێنانی چەندان لیژنەی فەرعی، دوو بڕیاری گرنگی تر دراون.
بە پێی زانیاریەکانی سپی، سەرکردایەتی هاوبەش بڕیاریداوە هەر لایەنەو ئەندامێک دەستنیشان بکات بۆ هەماهەنگی و کاروباری رۆژانە، هەرچی یەکێتییە (شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ)ی دەستنیشان کردووە، بزووتنەوە گۆڕانیش (د. ئیسماعیل نامق)یان دەستنیشان کردووە.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە رۆژی ٦/١٤ لە بیانەیەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سازکرا، بڕیار دراوە کە ئەندامانی لیژنەکە جێگیرەو، لە حاڵەتی ئامادەنەبوونی یەکێکیشیاندا ناگۆڕدرێت بە کەسێکی تر لەدەرەوەی لیژنەکە، سپی زانیوویەتی ئەم بڕیارە لەبەرد جدیەتی لیژنەکەیە، بۆئەوەی هەر رۆژەو کەسێک بە ئەندام دانەنرێت.
لە میانەی هەواڵێکیدا دوێنێ سپی بڵاویکردەوە چۆنێتی سەرۆکایەتی لیژنەکە بە " تناوب" دەبێت و لەبارەگای هەر لایەنێک لەو دوولایەنە کۆبوونەوە ئەنجا بدرێت، سەرۆکی سەرکردایەتییە هاوبەشەکە لەو لایەنە دەبێت.
هەروەها سپی بڵاویکردەوە چۆنێتی پێشنیارکردنی ئەو سەرکردایەتییە لەلایەن نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە بووە.
رۆژی ٦/١٤ سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەو راگەیاندنێکی حەوت خاڵی بڵاوکردەوە کە خاڵی یەکەمی پێکهاتووە لە "بڕیاردرا سەركردایەتی هاوبەش بەشێوەیەكی دەوری كۆببێتەوەو كۆمەڵێك میكانیزم و رێكاری كاركردن دیاریكراو چەند لیژنەیەكی هاوبەشیش پێكهێنرا بۆ جێبەجێ‌ كردنی مادەو بڕگەكانی رێكەوتنامەی سیاسی هاوبەشی یەكێتی- گۆڕان". 



PM:10:12:16/06/2016