لە رۆژئاوای خورماتوو بارودۆخ دژوارە، داعش هێرشی کردووە

چەکدارانی داعش لە رۆژئاوای شاری خورماتوو هێرشێکی بەرفراوانیان کردۆتە سەر چەند گوندێک و چەندان پۆلیس‌و حەشدی شەعبیان دەستگیرکردووە.

محەمەد فایەق بەرپرسی راگەیاندی قائیمقامیەتی خورماتوو رایگەیاند" هێرشەکە کاتژمیر ٩:٣٠ ی شەو بووەو سەرەتا داعش لە رێگای تەقینەوەوە هێرشکەیان دەستپێکردووەو دواتر پۆلیسی خورماتوو چوون بەدەنگی هێزەکانیانەوە، بەڵام داعش چەندان بۆسەیان بۆ داناون و ژمارەیەکی بەرچاو پۆلیس کوژراو بریندارن".

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند "  چەکدارانی داعش توانیوویانە گوندەکانی بیرئەحمەدو عەبود و زەنجەلی کۆنترۆڵ بکەن، کە گوندی تورکمانی شیعەن و چەکدارانی حەشدی شەعبی لێبووە".

سەبارەت بە زیانەکان، سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد ژمارەی کوژراوەکانی پۆلیس و حەشد زۆرن و هەموویان شیعەن و بەرپرسی پلە بالآی پۆلیسی لەنێو کوژراوەکاندا هەیە لەوانە بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتوو عەقید مستەفا بیاتی و جێگرەکەی.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد پێشمەرگە لەو قٶڵەوە نییەو کورد هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتووە، سەرجەم ئەو میحوەرە حەشدی شەعبی و پۆلیسی تورکمانی شیعەی لێیە.



AM:01:06:17/06/2016