ڤیدیۆ.. شەڕڤانان لەمنبەج لە پێشڕەویدان، دووریانی کتاب ئازاد کرا

دوای شەڕێکی زۆر کە شەو و رۆژێکی خایاند، شەڕڤانانی هێزە دیموکراسیەکانی سوریا توانیان دووڕیانی منبەج ئازاد بکەن.

بۆ رۆژی ١٩ هەم هێرشی ئۆپراسیۆنی " فەیسەڵ ئەبو لەیلا" بەردەوامەو دوا شەڕێکی قورس هێزەکانی سووریای دیموکراتی ئەنجومەنی منبەجی سەربازی توانیان دوو ریانی کتاب کۆنترۆڵ بکەن کە یەکەم بازگەی داعش بووە بۆ چوونە نێو شاری منبەجەوەو ئەو شوێنە پێشتر خاڵی پشکنین و ئازاردانی هاوڵاتیان.

وەک ئاژانسی هەوار ئاماژەی بۆ دەکات فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی بنکەکانی داعش لەو شارە. 
دووریانی کتاب دەکەوێتە رۆژئاوای شارەکە. 





PM:08:36:19/06/2016