"ئەو گەنجەی مناڵەکەی دهۆکی پارچە پارچە کردووە کێشەی دەروونی هەیە"

دوای نۆ رۆژ کە شەقامی دهۆکی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو، بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک دۆزینەوەی چەند پارچەیەکی مناڵەکەی بەکوژراوی راگەیاندو وتیشی" لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە بکوژەکە نەخۆشی دەروونی هەیە".

لیوا تارق ئەحمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگەی دهۆك ئەمڕۆ ٦/٢٠ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند "هێزەكانی پۆلیس بو دۆزینەوە ئەو كچە نۆ رۆژە لە حاڵەتی گەڕاندان، بەڵام بە داخەوە لە كۆتادا چەند پارچەیەك لە لاشەی ئەو كچەكە دۆزرایەوە و، بۆیە پارچەكانی لاشەی رەوانەی پزیشكی دادوەری هەولێر دەكەین".

بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆك دووپاتی كردەوە كە "بكوژی ئەو منداڵەیان 18 مانگەیان ناسیوەتەوە كە خەڵكی هەمان گوندە و گیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە".

تاریق ئەحمەد دەڵێت"لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا دەركەوتووە ئەو بكوژە كێشەی دەروونی هەیە، بەڵام زیاتر بەدواداچوون دەكەین تا دەگەینە راستی تەواو لە رووداوەكە".

مینا میڤان مناڵێکی کچی 18 مانگییەی خەلكی گوندی "بەرئاشی" سەر بە پارێزگای دهۆکە و بەر لە نۆ رۆژ باوكی پۆلیسی لە دیارنەمانی كچەكەی ئاگێ‌دار كردەو ئەمڕۆ پۆلسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا پارچە پارچەکردنی بڵاوکردەوە، کورەکەش ٢٢ ساڵەو خزمی مناڵەکەیەو ویستوویەتی دەستدرێژی بکاتە سەری.



PM:04:23:20/06/2016