داعش 700 كەسی مەدەنی لە نزیك حەلەب دەڕفێنێت
چەكدارەكانی داعش لە چواررۆژی رابردوودا لە 11 گوندی دەوروبەری شاری حەلەب 700 هاوڵاتییان رفاندوە كە زۆربەیان كوردن.
هه‌ڵمه‌تی رفاندن له‌لایه‌ن داعشه‌وه له دژی كورد له ناوچه‌كانی شه‌هبا له 16ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردوه، جگه‌له‌وه 4 هاوڵاتیی كورد به‌بیانووی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كوژراون.
به‌وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، داعش ده‌ستگیركراوه عه‌ره‌به‌كان ئازاد دهكاتو ته‌نها كورده‌كان ده‌هێڵێته‌وه‌و ناچاریان ده‌كات به لێدانی خهندهقو تونێل به چوارده‌وری ئه‌و شارانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدان.
ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (هاوار نیوز) ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنانه‌ی به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ناو برد‌و ڕایگه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، داعش تاوانی جینۆسایدی دژ به ئێزدییه‌كان ئه‌نجام داوه، ئه‌م تاوانه‌ی ئێستاش كه له ناوچه‌كانی شه‌هبا ده‌كرێت هه‌مان تاوانه.
PM:01:43:21/06/2016