كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی لەساڵانی هەشتاكانەوە داوای مافی دیاریكردنی چارەنوسی كردوە
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی دەڵێت: یەكێتی له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، له‌كاتێكدا گه‌لی كورد له‌دۆخێكی دژوار‌دا بوو به‌دووربینی و پشوودرێژی، مافی چاره‌نووسی كرد به‌دروشمی سه‌ره‌كی خۆی.
وتەكانی كۆسرەت رەسوڵ لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان لەگەڵ مەكتەبەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا دێت.
ئەمرۆ هەریەك كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی و حاكم قادر‌و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی - گۆڕان و مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی، له‌هۆڵی (شازاد سائیب) له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی، له‌گه‌ڵ لێپرسراو و ئه‌ندامانی مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ناوه‌ڕۆك و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنامه‌ی یه‌كێتی - گۆڕان.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له‌به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌گرنگ ناوبرد‌و رایگه‌یاند: ئێوه كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتین و رۆڵی گرنگ بگێڕن له‌په‌ره‌پێدانی كاری رێكخراوه‌یی و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانتان و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
راشیگه‌یاند "رێككه‌وتنی یه‌كێتی - گۆڕان رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له‌م قۆناغه‌داو ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش ده‌كه‌ینه ده‌روازه‌ی پاراستنی ته‌بایی نێو ماڵی كوردستان و یه‌كێتی و یه‌كڕیزی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ روونیشیكرده‌وه، رێككه‌وتنی سیاسی نێوان یه‌كێتی - گۆڕان دژی هیچ لایه‌نێك نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كڕیزی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خۆئاماده‌كردن بۆ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه ئامانجی ستراتیژیمانه‌و له‌لایه‌ن به‌شی زۆری خه‌ڵكی كوردستانه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت.
جێگری سكرتێری گشتی ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه یه‌كێتی به‌درێژایی مێژووی خه‌بات و كاركردنی، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستانی خستووه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تره‌وه‌و له‌مڕووه‌وه وتی "پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستان به‌پرۆگرام و ستراتیژیماندا چه‌سپیوه‌و یه‌كێتی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باڵای خه‌ڵك و خاكی كوردستاندا قوربانی زۆری داوه".
كۆسره‌ت ره‌سوڵ دڵنیاییشی دایه هه‌موو لایه‌ك، كه یه‌كێتی به‌رده‌وامده‌بێت له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی كوردستان و وتیشی "ده‌بێت ماڵی كورد یه‌كبخه‌ین، قه‌یران و كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزو یه‌كگرتوو نه‌بین، ناتوانین مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان به‌دیبهێنین و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان باشبكرێت، كه شایسته‌ی گوزه‌رانێكی باشن".
له‌باره‌ی ریفراندۆم و مافی چاره‌نووسه‌وه، جێگری سكرتێری گشتی لاپه‌ڕه‌ی مێژووی یه‌كێتی و كوردایه‌تی هه‌ڵدایه‌وه‌و وتی "له‌سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، له‌كاتێكدا گه‌لی كورد له‌دۆخێكی دژوار‌دا بوو و هه‌لومه‌رجی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی داگیركارانی كوردستاندا بوو، یه‌كێتی به‌دووربینی و پشوودرێژی خۆی، مافی چاره‌نووسی كرد به‌دروشمی سه‌ره‌كی و ستراتیژی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كوردستان، له‌ئێستاشدا خه‌باتی بێ‌وچان ده‌كات بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ستراتیژه".
PM:03:48:22/06/2016