ئاری هەرسین بۆ بارزانی: به‌ڕێزتان چ پێویستیتان به داكۆكیكاری ماستاوچی هه‌یه؟
ئاری محەمەد هەرسین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان نامەیەك ئاراستەی مەسعود بارزانی دەكات‌و داوا دەكات "دەم‌و دەست‌و قەڵەمی داكۆكیكاری ماستاوچی" بێدەنگ بكات.
هەرسین لەنامەكەیدا بە ئاماژە بە "رێبازی بارزانی" كە "مرونەت‌و خۆ بەقوربانی كوردستان كردنە" داوا دەكات مەسعود بارزانی دەوڵەتی كوردی رابگەیەنێت.
دەقی نامەكەی ئاری هەرسین:
به‌ڕێز سه‌رۆكی كوردستان كاك مه‌سعود بارزانی
سڵاوی گه‌رم...
وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئه‌م سه‌رزه‌مینه پیرۆزه‌ی كوردستان، وه‌ك. خاوه‌ن پۆلێك شه‌هید، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك و، ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م چه‌ند داواكاریه‌ی خواره‌وه‌تان عه‌رز ده‌كه‌م:
١) ئینسانی گه‌وره بڕیاری گه‌وره ده‌دات و، ئاڕاسته‌ی مێژو ده‌گۆڕێت. جه‌نابت ئینسانێكی گه‌وره‌یت. مه‌هێڵه ئه‌م هه‌له له ده‌ست كورد بچێت.
٢) فه‌رموتان كه‌س خۆی نه‌كات به محامی من... كه‌چی كۆمه‌ڵێك مه‌سڵه‌حچی به‌نزین به ئاگردا ئه‌كه‌ن. به حساب داكۆكیت لێ ئه‌كه‌ن!!.. به‌ڕێزتان چ پێویستیتان به داكۆكیكاری ماستاوچی هه‌یه؟... تكایه ده‌م و ده‌ست و قه‌ڵه‌می به‌دفه‌ڕ و ناكوردایه‌تی ئه‌و كه‌سانه بێده‌نگ بكه.
٣) ڕێبازی بارزانی واته مرونه‌ت و خۆ به قوربانی كوردستان كردن. مانای دڵ گه‌وره‌یی و فیداكاری بۆ نیشتیمان و (هه‌ندێك جار خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ك ژه‌هر(.
٤) تكایه بمانكه به ده‌وڵه‌ت، تكایه سه‌رۆكی كوردستان به، نه به ته‌نها هی پارتی دیموكراتی كوردستان.
٥) به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌تی كورد زۆر له كێشه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی و پارتی گه‌وره‌تره. تكایه گوێ به هێرشی مناڵانه بۆ سه‌ر خۆت مه‌ده.
ئه‌م فرسه‌ته‌مان له كیس بچێت ته‌نیا خۆفرۆشه‌كان قازانج ده‌كه‌ن، ئینجا ئه‌و كات ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕێبازی كوردایه‌تی (به هه‌مومانه‌وه) ئه‌بینه په‌ندی زه‌مانه.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم...
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
٢٠١٦/٦/٢٢
PM:09:41:22/06/2016