شەڕڤانان چوونە ناو مەنبج

شەڕڤانان دوای شەڕێكی قورس چونە ناو شاری مەنبج و تائێستاش شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەكانیان و داعش بەردەوامە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە شەڕڤانان سوریای دیموكرات دوای شەڕێكی قورس چونەتە ناو شاری مەنبج كە لە 31ی ئایاری رابردوەوە ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی لەشارەكە بەناوی ئۆپراسۆنی شەهید ئەبو لەیلا بەپشتیوانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دەستیپێكردوە.

روانگەكە ئاماژەی بەوەشداوە تائێستا شەڕو پێكدادانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و داعش بەردەوامە، بەڵام شەڕڤانان بەپاڵپشتی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان پێشڕەوییان كردوەو نزیكەی 7 هەزار هاووڵاتی مەدەنیش لەناو شارەكەدان.



PM:04:44:23/06/2016