فەرەیدون عەبدولقادر: كاك مەسعود بە برای خۆمو بە سەرۆكی هەرێمی دەزانم
ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەڵێت: كاك مەسعود خۆی من ئەناسێ، من خۆشم ئەوێو بە برای خۆمی ئەزانم، وتوومە بە بێ هیچ بەسەرۆكی هەرێمی ئەزانم.
فەرەیدون عەبدولقادر لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی (كوردستان 24) باس لە كێشەو گرفتو قەیرانەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان دەكاتو لەبەشێكیدا سەبارەت بە گۆڕانو یەكێتی دەڵێت: "من وەختی خۆی وتوومە، من ناتوانم شتێك بەناوی گۆڕان ببینم. گۆڕان لای من یەكێتییەو بەشێكە لەیەكێتی كە جیابووەتەوە".
هەروەها دەڵێت "ئەو كات كاك نەوشیروان عاجز كرا، تەنگی پێهەڵچنراو رۆیشت نیوەی یەكێتی لەگەڵ خۆی برد. ئەمەش لای من مەعقول نیە، چونكە نەوشیروان مستەفا بەم كارەی ئەو باڵانسەی كە هەبوو لەكوردستان تێكیدا".
فەرەیدون عەبدولقادر سەبارەت بە مەسعود بارزانی دەڵێت "كاك مەسعود خۆی من ئەناسێ، من خۆشم ئەوێو بە برای خۆمی ئەزانم، وتوومە بە بێ هیچ بەسەرۆكی هەرێمی ئەزانم. ئەو هەموو دەوڵەتانە بە سەرۆكی هەرێمی دەزانن، رەئیسەكان دێن بۆ لای، وەزیرەكان دێن بۆ لای، پەرلەمانتارەكان دێن بۆلای، .. قابیلە من لەوانە كەمتر تەقدیری كاك مەسعود بكەم؟".
PM:05:52:23/06/2016