بەریتانیا بڕیاری دا لە یەکێتی ئەوروپا دەرچێت

‌نگیڵ فاراگ سەرکردەی ئەو تەوژمەی داوایان دەکرد لە یەکێتی ئەوروپا دەردەچێت
ئەنجامی ئەو راپرسیەی لەسەر مانەوە یان دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا سازکرا، زۆربەی خەڵکی ئەو وڵاتە بڕیاریان دا وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا دەرچێت.

ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە لە ٥١،٩% خەڵکی ئەو وڵاتە دەنگیان دا بە دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا، لە ١،٤٨% دەنگیان دا بە مانەوە لەو یەکێتیەدا.

نزیکەی ١٧ ملیۆن هاوڵاتی دەنگی داوە بە دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا، ١٥ ملیۆن هاوڵاتیش دەنگی داوە بە مانەوە لەناو یەکێتی ئەوروپا.
رێژەی دەنگدا لە کۆی ئەو پرۆسەی راپرسیەدا گەیشتە ٧٢% .

لەگەڵ ئاشکرابوونی دەنگداندا سەرکردەی ئەو تەوژمەی داوای جیابوونەوەی دەکرد،نیگڵ فاراگ داوای کرد سەرۆک وەزیران دێڤد کامیرۆن دەستلەکاربکێشێتەوە. ( مایرۆن لەگەڵ مانەوە بوو لە یەکێتی ئەوروپا ).

زۆر لە سەرکردەکانی ئەوروپا دەنگدانی بەریتانییەکان بە جیابوونەوە بە رۆژێکی رەش دادەنێن.



AM:09:26:24/06/2016