ڤیدیۆ: گەمارۆی سەر داعش لەمنبەج توندتر دەکرێت
شەڕڤانان لە پێشڕەویدان

هێزەکانی سوریای دیموکراتی توانیان سایلۆی گەنمی شارەکە کە شوێنێکی بەرزو ستراتیژیە کۆنترۆڵ بکەن، لەهەر چوار لاشەوە شەڕڤانا گەمارۆی سەر داعش لەو شارە توند دەکەنەوە.

میدیاکانی نزیک هێزەکانی سوریای دیموکراتی بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ سایلۆی شارەکە ئازاد کرا.

هاوار نیوز ئاژانسی نزیک یەپەگە بڵاویکردەوە کاتژمێر ٣:٣٠ پاشنیوەڕۆ دوای شەڕێکی زۆر قورس هێزەکانی سووریای دیموکراتی توانیان لە باشووری شارەکە سایلۆی منبەجی ستراتیژی کۆنترۆڵ بکەن.

لەلاکانی تریشەوە شەڕڤانان لە پێشڕەویدان،  لە قۆڵی رۆژئاوا ، تاخی(گەڕەکی) گرنگی شەریعە و، خوێندنگای شه‌رعی داعش ئازاد كران، هەروەها فلکەی کتاب کە دەکەوێتە سەر رێگای حەلەب منبەج بەتەواوی کۆنترۆڵکرا.

 لە باشوری رۆژئاوا گەڕەکی قەناتی تەباش، هەرچی قۆڵی رۆژهەڵاتە و باکوریشە لەوێشەوە گەمارۆکە مەحکەمکراوە، بەڵام تا ئێستا شەڕڤانان لەو قۆڵەوە نەچوونەتە ناو گەڕەکەکان.

هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی شەڕڤانان لە گەڕەکی شەریعە ، پێش ئازادکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی ، هەوڵیاندا بوو خۆ بگەیەننە شەرڤانان ، بەلام مینەکانی چەکدارانی داعشیان پێدا تەقیوەتەوەو، بریندار و کوژراویان هەیە کە هەندێ لە بریندارەکان کە بەشی هەرەزۆریان ژن ومنداڵن پاش گواستنەوەیان، لە خەستەخانەی کۆبانێ گیانیان لەدەستدا. 




AM:12:13:25/06/2016