سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارێزگاكان كۆبوه‌وه
لیژنه‌ی فراكسیۆنه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتیی نشتیمانی كوردستان، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ولێر‌و دهۆك، كۆده‌بنه‌وه.
له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی 17ی ئایاری نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، لیژنه‌ی فراكسیۆنه‌كان له سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌شاری سلێمانی، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی هه‌ردوولا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك كۆبوونه‌وه.
ئه‌كره‌م شه‌ریف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی، به KNN ی رایگه‌یاند: كارده‌كه‌ن بۆ داڕشتنی په‌یڕه‌وێكی كار.
ئه‌كره‌م شه‌ریف ڕاشیگه‌یاند: پێشتریش هه‌مه‌هانگیی له‌نێوان فراكسیۆنی گۆڕان‌و یه‌كێتی هه‌بوه به‌ڵام له ئێستادا ڕێكه‌وتنێكی سیاسی كراوه، ئه‌وان ده‌ستكراوه‌تر ده‌بن له ڕووی یاساییه‌وه.
وتیشی: به‌هه‌ردوو فراكسیۆنه‌كه، 23 كورسی له كۆی 32 كورسییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێكده‌هێنن.
PM:02:26:26/06/2016