كۆڕبەندی ناڕەزایەتی كوردستان تۆپبارانەكانی ئێران شەرمەزار دەكات

لەبەیاننامەیەكدا كۆڕبەندی ناڕەزایی لەكوردستان ئیدانەی تۆپبارانی ناوچەسنوریەكانی هەرێم لەلایەن ئێران دەكات‌و داوای هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی باشور دەكات.

لەبەیاننامەكەدا هاتووە: ئەمرۆ یەك شەمە 26ی یۆنی , تۆپخانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە بەهانەی بوونی پێشمەرگەی لایەنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان  گوندنشینەكانی دۆڵی ئالانە ی حاجی ئۆمەران و كوێستانەكانی  دەڤەری سیدەكانی  تۆپباران كردووە  لە ئەنجامدا 4 هاووڵاتی سڤیل بریندار بوونەو  هاوڵاتیانی ناوچەكەش  ئاوارە بوونەو  زەرەرو زیانی مادی زۆریش بە گوندنشینانی ئەو دوو ناوچەیە گەیشتووە .

لەكۆتاییدا هاتووە: ئێمە بە توندی ئیدانەی  ئەم پەلامارەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین , پێمان وایە پەلاماردانی هاووڵاتیانی سڤیل بەهەر بیانویەكەوە بێت لە لایەن ئێران و توركیاوە رۆژانە ئەنجام دەدرێت تاوانی گەورەیە , هاوكات ئیدانەی بێدەنگی حكومەت و  لایەنە سیاسییەكانی باشوری كوردستان دەكەین  كە تا ئێستا  هیچ هەڵوێستێكیان لەبەرامبەر ئەم تاوانانەی توركیا و  كۆماری ئیسلامی ئێران  دەرنەبڕیووە .



PM:01:40:27/06/2016