رۆژێك كرایە پشووی فەرمی

پارێزگاری كەركوك بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕۆژێكی هەفتەی داهاتووی كردە پشوو، پشووەكەش ڕۆژێك پێش جەژن دەگرێتەوە.

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك؛ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند،: "بڕیارمانداوە ڕۆژی پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە سەرجەم دام و دەزگا حكومیەكان بكرێتە پشووی فەرمی، تا هاوڵاتیان جەژنەكەیان لە سایەی سەركەوتنەكان بەخۆشی بەڕێ بكەن".

ڕاشیگەیاند، كە شارەوانی كەركوك ڕاسپێردراوە بە خەرجكردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی كاری پاكەرەوە دەكەن و مووچەیان لەسەر پترۆ دۆلارە.



PM:04:04:27/06/2016